گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەکتەرێکى دیارى ئەمریکى و هاوسەرەکەى دواى پێنج رۆژ لە توشبونیان بە کۆرۆنا نەخۆشخانەیان جێهێشت

2020.03.17 - 11:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەکتەرێکى دیارى ئەمریکى و هاوسەرەکەى دواى پێنج رۆژ لە توشبونیان بە کۆرۆنا نەخۆشخانەیان جێهێشت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   توم هانکس ئەکتەرى دیارى ئەمریکى کە خاوەنى خەڵاتى ئۆسکارە لەگەڵ ریتا ویلسۆنى هاوسەرى نەخۆشخانەیان لە ویلایەتى كوينزلاندى ئوسترالیا جێھێشت، دواى پێنج رۆژ لە توشبوونیان بە کۆرۆنا. . گۆڤارى بیبولى ئەمریکى لەزارى بریکارى هانکسەوە بڵاویکردەوە، ئەوان لە ئێستادا لەماڵێکدا لە ئوسترالیا کە بەکرێیان گرتووە کاتەکانیان بەسەر دەبەن و خۆیان کەرەنتینە کردووە. . هەفتەى ڕابردوو هانکس لە تویتێکدا ڕایگەیاندبوو، پشکنینەکان دەریانخستووە کە لەگەڵ هاوسەرەکەى توشى کۆرۆنا بووە لەکاتێکدا لە ئوسترالیا بوون بۆ بەشداریکردن لە فیلمێک، دواى ئەوەەى هەستیان بە ماندوێتى و ئازار کردووە و پلەى گەرمى جەستەشیان بەرزبووەتەوە. . هانکس بەرەو ناوچەى گولد کوست لە کەناراوەکانى ڕۆژهەڵاتى ئوسترالیا گەشتیکرد، بۆ دەستکردن بە وێنەگرتنى فیلمى ئەلفێس بریسلى.  . هانکس و هاوسەرەکەى یەکەم ئەکتەرى دیارى ئەمریکى بوون کە توشبونیان بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.