گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران؛ ژمارەى توشبووان و گیانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوە لەزیادبووندایە

2020.03.17 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران؛ ژمارەى توشبووان و گیانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوە لەزیادبووندایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران ئامارى نوێى لەبارەى ژمارەى توشبووان و ئەو کەسانەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە، بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە هەڵکشانى قوربانییەکان کرد. . کیانوش جیهانپور، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران رایگەیاند "بەگوێرەى ئەنجامى پشکنینەکانى تاقیگەکانى وڵاتى ئێران لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسەکە زیادى کردووە". . وتیشى "لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 1053 کەسى دیکە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون". . کیانوش جیهانپور، رونیکردەوە "14991 کەس لەئێران توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 4996 کەس چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە و 853 کەسیش گیانیان لەدەستداوە". .