کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئەمشەو خۆپیشاندەرانی توڕە لە شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار دوو بارەگای سەر بە حکومەتیان سوتاند. . ئەمشەو (دووشەممە، 16ی ئاداری 2020) پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، ئەو دوو بارەگایەی کە خۆپیشاندەران سوتاندویانە یەکێکیان باڵەخانەی پارێزگای زیقار و ئەوی تریان تەرخانکراوە بۆ حەوانەوە خودی پارێزگار. . پەیامنێری ناس کورد ئاماژەی بەوەشکرد،خۆپیشاندەران دەستیانکردوە بە داخستنی یەکتربڕی "بەهو" کە دەکەوێتە ناوەندی شارەکەوە ئەوەش لە ڕێگەی سوتاندی ژمارەیەک تایەوە. . بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ناس کورد، هۆکاری توڕبوونی خۆپیشاندەران پاش ئەو هاتووە کە کۆمەڵێک بڕیار سەبارەت بە کێشەی پۆستی پارێزگاری پارێزگاکەوە دەرکراوە. [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/video-1584375400.mp4"][/video]