گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان سەربازگەى کەی وەنە لە کەرکوک

ئەمریکا هێزەکانی لە چەند سەربازگەیەکی عێراقی دەکشێنەوە.. هۆکار چییە؟

2020.03.16 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا هێزەکانی لە چەند سەربازگەیەکی عێراقی دەکشێنەوە.. هۆکار چییە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەدوای دوو هێرشی یەک لەدوای یەک بۆ سەر سەربازگەى تاجی لە باکوری بەغدا کە بەشێک کە دوو سەربازی ئەمریکی و یەکێکی بەریتانی کوشت و سیانی تریشی بریندار کرد، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق هێزەکانی لە چەند بنکەیەکی سەربازیی بچوک دەکشێنێتەوە و لە بنکەکانی تردا جێگیر دەکرێن. .

لە ڕاگەیەنراوێکدا، میڵس بی کاگینس، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت، "بەهۆی سەرکەوتنی هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە شەڕکردن دژی داعش، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جێگۆڕکی بە هێزەکانی لە بنکە بچوکەکاندا دەکات."

.

دەشڵێت، "ئەو بنکە سەربازییانە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە عێراقییەکاندا دەمێننەوە و بەردەوام دەبین لە ڕاوێژی سەربازی و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان بۆ تێکشکاندنی داعش."

.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە بە هۆکاری ئەمنی ناتوانن کاتی جێگۆڕکێکە ئاشکرابکەن و ئەو کارەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتى عێراقیدا ئەنجام دەدرێت.

.

بەپێی هەواڵی کەناڵی NBC NEWSی ئەمریکی کە یەکەمجار هەواڵەکەى بڵاوکردەوە، بڕیاری جێگۆڕکێی هێزەکان پەیوەندی بە هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر سەربازگەى تاجییەوە نییە.

. کەناڵەکە لە زاری سێ سەرچاوەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە دەڵێت، "هێزەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی قائیم لەسەر سنوری سوریا-عێراق، بنکە ئاسمانی گەیارە لە ڕۆژئاوای موسڵ و بنکەى سەربازی کەی وەن لە کەرکوک دەکشێنەوە." .   ڕۆژی شەممە، 14ی ئازاری 2020، بۆ دووەمجار لە ماوەى چوار ڕۆژدا هێرشی موشەکی کرایە سەر سەربازگەکە کە دەکەوێتە باکوری بەغداوە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، 25 موشەک لە سەربازگەى تاجی کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە سێ سەربازیان و دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون. . . زیاتر بخوێنەوە: ئەو سەکۆ موشەکییانە دۆزرانەوە کە ئەمڕۆ سەربازگەی تاجییان پێ بۆردومان کرا   دواتر هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەکۆکانیان لە ناوچەى (ئوم عیزام) دۆزییەوە و لە وێنەکاندا دیارە کە هەندێک لە سەکۆکان هێشتا موشەکیان تێدایە و هەڵنەدراون. https://twitter.com/OIRSpox/status/1238802120314404869?s=20   ئەوە دووەم جار بوو لە ماوەى چوار ڕۆژدا هێرشی موشەکی بکرێتە سەر سەربازگەی تاجی کە هێزەکانی ئەمریکاشی تێدا جێگیرکراون. [video width="320" height="560" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/video-1584173932-1.mp4"][/video] ڕۆژی چوارشەممە، هێرشی موشەکی کرایە سەر سەربازگەکە و دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژران، بۆ شەوی دواتر سوپای ئەمریکا چەند هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حەشد لە عێراق بە تایبەت حزبوڵای عێراق.