گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی فراکسیۆنى پارتی هێرشدەکاتە سەر سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان

2020.03.16 - 23:06
وتەبێژی فراکسیۆنى پارتی هێرشدەکاتە سەر سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان
ناس کورد- وتەبیژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان هێرشدەکاتە سەر رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، دواى ئەوەى خۆى لەماڵەوە کەرەنیتنە کرد، لەجیاتى ئەو شوێنانەى تایبەت کراون بە کەرەنتینەکردنى گومانلێکراوانى کۆرۆنا. . پێشەوا هەورامانى وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لەپۆستێکدا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بەبێ ئەوەى ناوى رێواز فایەق بهێنێت ڕەخنەى لێگرتووە و نوسیویەتى "بەرپرس نابێت جیابێت لەخەڵک، بەتایبەت ئەگەر هەڵبژێردراوی خەڵک بیت. پارێزبەندی نابێت وەک دیوارێک بێت بۆ جیاکردنەوەی تۆو میللەت لە یەکتر". . ئاماژەى بەوەشکردووە "گەر نەچوویتە ئەو نەخۆشخانەیەی کەهەموو خەڵک بۆی دەچن و تێیدا چاودێری تەندروستیان دەکرێت واتە تۆ خۆت لەسەرو ئەوانی دیکە دەبینیت". . ئەوە لەکاتێکدایە ئەمرۆ سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندبوو، سەرۆکى پەرلەمان سەردانی وڵاتی هۆڵەندای کردووە و دوای گەرانەوەى لە فڕۆکەخانەى هەولێر چاوەڕێی تیمە پزیشکییەکانی کردووە بۆ ئەوەى پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ بکەن. . ئاماژەى بەوەشکردبوو “لە دوای پێنج کاتژمێر ئەنجامی پشکنینەکە نێگەتیڤ دەرچووە و بەهیچ شێوەیەک بەڕێزیان ئەنجامدانی ڕێوشوێنە تەندروستیەکانیان ڕەت نەکردووەتەوە.” . بەپێی ڕونکردنەوەکە سەرەڕای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ بووە وەك پابەند بوون بەڕێنمایە تەندروستیەكان ماوەی دیاریکراوی کەرەنتینەکە لەماڵەكەی خۆی تەواو دەكات،و ئەمەش لەڕووی پزیشکیەوە ڕێپێدراوە.”