کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ژمارەیەک خۆبەخش ئەمڕۆ ڤاکسینى تایبەت بە چارەسەرى کۆرۆنایان وەرگرت لە سەنتەرێکى توێژینەوە لە سیاتلى ویلایەتى واشنتن، وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ ڤاکسینەکە و جیهان چاوەڕوانى دەرئەنجامەکانیەتى. . توێژەرەوان لە سەنتەرى "کایزر بیرممنت واشنتن ڕیسپێرچ" دەستیان کرد بە تاقیکردنەوەى ڤاکیسنەکە کە گەشەى پێدراوە بۆ چارەسەرى ڤایرۆسى کۆڤید19کە بووەتە پەتایەک لەسەر ئاستى جیهان. . لیزا جاکسۆن، پزیشکى سەرپەرشتیارى تاقیکردنەوەکەى ڤاکسینەکە دەڵێت، "ئێمە تیمى ڤایرۆسى کۆرۆناین لە ئێستادا، هەموان دەمانەوێت کاربکەین لەم حاڵەتە لەناکاوەدا".