گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاسوار عەبدولواحید تەواوکردنى نەخۆشخانەیەکى 100 قەرەوێڵەیی لە 48 کاتژمێردا ڕاگەیاند

2020.03.16 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید تەواوکردنى نەخۆشخانەیەکى 100 قەرەوێڵەیی  لە 48  کاتژمێردا  ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ تەواوکردنى نەخۆشخانەیەکى 100 قەرەوێڵەیی ڕاگەیاند کە لە ئۆفیسى سەرەکى جوڵانەوەکەیان لە سلێمانى دروستیانکردووە. . شاسوار عەبدولواحید چەند وێنەیەکى نەخۆشخانەکەى بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتى، "ئەمەی دەیبینن ئامادەکردن و تەواوکردنی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەییە لە ماوەی تەنها 48 کاتژمێردا کە ئەمڕۆ تەواو بوو". . ئاماژەى بەوەشکردووە "کە بەڵێنمان دا، جێ بە جێی دەکەین، هیوادارم هیچ کەسێک پێویستی پێی نەبێت". . شاسوار عەبدولواحید هیوا خواستووە دەسەڵاتدارانی هەرێم هەوڵ بدەن لە هەموو شارەکاندا نەخۆشخانەی لەم شێوەیە دروست بکەن یان بارەگاکانیان بکەنە نەخۆشخانە.