گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا زۆری بۆ بەرپرسانى ئیسپانیا هێناوە و دوو گەورە بەرپرسی توشکردووە

2020.03.16 - 19:22
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا زۆری بۆ بەرپرسانى ئیسپانیا هێناوە و دوو گەورە بەرپرسی توشکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکى هەرێمى کەتەلۆنیاى ئیسپانیا توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند و سەرۆکى شارەوانى مەدریدیش دەڵێت، توشى ڤایرۆسەکە بووە. . کیم تورا، سەرۆکى هەرێمى کەتەلۆنیا ڕایگەیاند، پشکنینە تەندروستییەکان سەلماندویانە کە توشى کۆرۆنا بووە، بەو هۆیەوە لەناو بیناى حکومەتدا خۆى کەرەنیتنە کردووە. . لاى خۆیەوە، ئیزابیل دیاز ئیوسو، سەرۆکى شارەوانى مەرید لە تویتێکدا ئاشکرایکرد کە توشى کۆرۆنا بووە، جەختیشیکردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن دژى ڤایرۆسەکە. . وتیشى، "پێشتر پشکنینم کرد و نێگەتیف دەرچوو، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە پشکنینەکەم پۆزەتیڤە". . لە هەرێمى کەتەلۆنیا تائیستا 903 توشبوو تۆمارکراون لەگەڵ 12 حاڵەتى گیان لەدەستدان، هەرێمەکە لەدواى مەدرید دووەم زیاندمەترین ناوچەى ئیسپانیایە. . هەروەها بەگشتى لە ئیسپانیا نۆ هەزار و 191 حاڵەتى توشبوو تۆمارکراون و 335 کەسیش بەهۆیەوە مردوون، هاوکات 530 کەسیش چاکبوونەتەوە.