کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی هەرێم سێ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19)ی لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند. . ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئازاری 2020، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، یەکێک لە توشبووەکان منداڵێکی تەمەن چوار ساڵە کە لە ئێران گەڕاونەتەوە و دانیشتوی شاری تەکیەیە لە چەمچەماڵ. . دەشڵێت، دوانەکەى تریان ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵ دانیشتووی سلێمانی و ئافرەتێکی تەمەن 45 ساڵ خزمێکی دیکەی توشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد. . تائێستا 38 حاڵەتی توشبوون لە هەرێم تۆمارکراون، 29 دانەیان لە سلێمانی و 9 دانەیان لە هەولێرن.