گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە

2020.03.16 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژمارەى توشبووان و ئەو کەسانەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە. . کیانووش جەهانپوور، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران رایگەیاندووە، بە گوێرەی ئەنجامی پشکنینەکانی تاقیگەکانی سەرانسەری وڵات لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا  هەزار و 53 کەس توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون. . وتیشى، چوار هەزار و 996 کەس لە تووشبوان باری تەندروستیان باشتر بووە و گەڕاونەتەوه ماڵی خۆیان. هەروەها تا ئێستا 853 کەس گیانیان لە دەستداوە. . لاى خۆیەوە، ئارەزوو فەلاحی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان (سنە) ڕایگەیاند، ژمارەى توشبووان بە لە 134 کەسەوە بۆ 165 کەس بەرزبووەتەوە. .

وتیشى لەو 165 کەسە، 65 کەس لە سەقز، 35 کەس لە بانە، 22 کەس لە سنە، 12 کەس لە قوروە، 10 کەس لە بیجار، هەشت کەس لە دیواندەرە، پێنج کەس لە مەریوان و یەک کەس لە سەوڵاوا، پێنج کەس لە کامیاران و دوو کەس لە دێولانن. هەروەها تا ئێستا 16 توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.