گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند پلانێكی ئابوری سودبەخش لەكاتی خۆ كەرەنیتنەكردن لە ماڵەوە بۆ بەرگرتن بە كۆرۆنا

2020.03.16 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
چەند پلانێكی ئابوری سودبەخش لەكاتی خۆ كەرەنیتنەكردن لە ماڵەوە بۆ بەرگرتن بە كۆرۆنا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   هەموو قەیرانێك پێویستی بەجۆرێك لەمامەڵەكردن هەیە بۆ ئەوەی تێپەڕێنرێت، ئێستا بەزۆری خەڵكی لەماڵەوە خۆی كەرەنیتنە كردووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە و ڕەنگە ئەو كارەش بێ زیانی ئابوری تێنەپەڕێت، بەڵام بەرێوەبردنی ئەو قەیرانە و چۆنیەتی خەرجكردن و بەدەستهێنانی پارە لەو ڕۆژانەدا كارێكی گرنكە. . سەرەڕای ئەوەی زۆر دانیشتن و مانەوە لەماڵەوە پێویستی بە پلانێك هەیە بۆ ئەوەی چی بكەیت و چۆن كاتەكانی ژیانت لەو ڕۆژانەدا ڕێكبخەیت، لەڕاپۆرتێكی گۆڤاری فۆربسی ئەمریكادا چەندین پلان باسکراوە کە سودیان لێوەردەگیرێت بۆ كاتی كەرەنتینەی ماڵەوە. . مامەڵەی ئۆنلاین لەگەڵ بانكەكاندا . بەدەستهێنانی پارە لەڕێگەی خزمەتگوزارییە بانكییەكانەوە و لەكاتی بارودۆخە سەختەكاندا بۆ نمونە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بژادەریەكی باشە و تێكەڵ بوون بەهۆی چوون بۆ بانكەوە ڕوونادات. . دەتوانیت ناوی خۆت تۆمار بكەیت، بۆ دانی پارەو وەرگرتنی، ڕێكەوتی دانەوەى قەرزەكان یاخود وەرگرتنەوەی پارەكەت لەبانكدا بیرناچێتەوە و لەسزای مادییەكانیش بەدور دەبیت. . بەردەوامی لەپاشەكەوتكردن بۆ كاتی خانەنشینی . بڵاوبوونەوەی پەتا و ڕوداوە چاوەڕواننەكراوەكان وامان لێدەكات بیر لەپلانی نزیك ماوە بكەین و لەهەمان كاتیشدا لەپلانی دوور ماوە بترسین، هەر چیەكیان بێت، پلان بۆ خانەنشینبوونی دوور ماوە لەمێشكتدا دابنێ. . بۆنمونە ئەگەر تۆ لەئەمریكا دەژیت، ڕەنگە بتوانیت پاشەكەوت لەڕێگەی پلانی 401(K) بۆ خانەنشینی بكەیت، ئەوەش لەڕێگەی بڕینی بەشێك لەموچەی مانگانەكەت. . قیست و بەشدارییە ناپێویستەكان كەم بكەرەوە . ڕەنگە بەشداریت هەبێت لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكدا، ئەوەش بۆ دابینكردنی هەر جۆرە پێداویستیەكى كاتبەسەربردن بێت ئەوانەش لەپێداویستیە سەرەكییەكان نەبێت وەكو چەند ئاپێكی فیلم و بەرنامەی دیكە لەو جۆرە و بەشداری بۆ گوێگرتن لەگۆرانی و شتی تری لەو بابەتانە. . كاتێك لەماڵەوە دادەنیشی كەمكردنەوەی ئەو قیست و بەشدارییانە یارمەتیت دەدات بۆ كۆكردنەوەی بڕە پارەیەك كە فریات دەكەوێت لەكاتە پێویستەكاندا. . بەكارهێنانی ئەپەكان بۆ حاڵەتی پێویستی . خۆبەدوورگرتن لەناو خەڵكی و تێكەڵ بوون بۆ ئەوەی توشی ڤایرۆسەكە نەبیت دەتوانیت لەڕێگەی ئەم ئەپانەوە پارە بدەیت و پێداویستیەكانیشت وەربگریت وەكو Venmo، Paypal، Cash App، Apple Pay . دەست ڕاگەیەشتن بەدیلیڤەری . كاتێك لەماڵەوە دەبیت و ناتوانیت بچیتە دەرەوە  بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیت دەتوانیت داوای خواردن و پێداویستیە پزیشكیەكان و هەر داواكارییەكی تر بۆ بەدەستهێنانی سەوزە و میوەكانیش لەڕێگەی دیلیڤەرییەوە بەدەستبخەیت، چونكە زۆربەی وڵاتەكان لەكاتی كەرەنیتنەكردندا ئەو خزمەتگوزارییەیان بەردەست خستووە بۆهاووڵاتیان. . بازاڕی ئەلیكترۆنی . لەڕێگەی Amazon دەتوانیت زۆربەی پێداویستیەكانی بازاڕكردنت لەماڵەوە بۆ بەردەستبخرێت بێ ئەوەی بچیتە دەرەوە و ناو خەڵكییەوە. . خزمەتگوزارییە پزیشكیەكان . بەهۆی قەرەباڵغبوونی نەخۆشخانەكان بەهۆی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەتوانیت سەردانیكردن بەتەواوەتی كەم بكەیتەوە یاخود هەر ڕایانبگریت و لەكاتی دەركەوتنی هەر نیشانەیەكی نەخۆشیەكەشدا پەیوەندی بەهێڵە گەرم و تایبەتەكانەوە بكەیت وەكو هەنگاوی سەرەتا. . بەهێزكردنی دەروونی خۆت . ئەو كاتەی كە لەماڵەوەیت دەتوانیت لەبەكارهێنانی كارێكی بەسودا بۆ قازانجی خۆت بیشكێینتەوە بەجۆرێك ئارامی بۆ دەروون بگەڕێنیتەوە لەوانەش خۆ سەرقاڵكردن بەكارێكەوە كە حەزی پێدەكەیت و ڕۆژانی تر دەرفەتی ئەوەت نەبوە، یاخود خوێندنەوە و دروستكردنی شتێک و ڕێكخستنەوەی ماڵ و چوونە سەر ئینتەرنێت و گەڕان بەدوای بەرنامە بەسودەكاندا. . سەرەڕای ئەوەی دەتوانیت كەشوهەوایەك لەماڵەوەدا لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەتدا دروست بكەیت. .