کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجەی شەھید سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خزمه‌تكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌ركی هه‌مووانه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك له سارێژكردنی برینه‌كانی خه‌ڵكی ئەو شاره کەمتەرخەمی نه‌كه‌ن، دەشڵێت، هەموو زاڵمێک بەھەمان چارەنووسی سەدام و ھاوکارەکانی کۆتایی دێت. ، لە پەیامێکدا بە بۆنەی 32هەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: " 32 ساڵ پێش ئێستا، رژێمی سەدام، تاوانێکی گەورەی به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو دژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدا، بەھۆی ئەو تاوانە قێزەونە کە به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی شاری هه‌ڵەبجه‌ی شه‌هید ئه‌نجامدرا زیاتر لە پێنج ھەزار مرۆڤی بێ‌تاوان بوونه قوربانی و بەھەزارانی دیکە برینداربوون و هەڵەبجە بووە ناسنامەی گەلێكی چەوساوە و پێناسەی ڕژێمێکی تاوانباری مرۆڤكوژ، هەڵەبجە بووە داستانی مرۆڤایەتی دژ بە زۆرداری". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "پەندەكانی ھەڵەبجە و چەوساندنەوەی خەڵکی کوردستان و زوڵم تا سەر نابێت، زاڵم بەھەمان چارەنووسی سەدام و ھاوکارەکانی کۆتایی دێت، مافی گەلان بە زەبری هێز و داپلوسین لە ناو نابرێت". ، بەرهەم ساڵح جەختیکردووەتەوە: " به‌توندی پێداگیری له‌وه ده‌كه‌ین كه خزمه‌تكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌ركی هه‌مووانه و پێویسته هه‌موو لایه‌كمان له سارێژكردنی برینه‌كانی خه‌ڵك و قوربانیەکانی ئه‌م شاره ئازیزە کەمتەرخەمی نه‌كه‌ین و چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی ئه‌م كاره‌ساته بكرێت و خزمه‌تگوزارییه پێویست و بنهرهتهكان بۆ خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی دابین بكرێت". ، لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاندووە: "جێی ئاماژه‌پێدانه ئێمه له كاتێكدا یادی سی و دوو ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه، عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاردا تێپه‌ر دەبێت، پێویسته ئه‌م بۆنه‌یه هانده‌ر بێت بۆ یه‌كڕیزی زیاتری هێزه نيشتمانی و ئازادیخوازه‌كانی گه‌لی كوردستان و عێراق، له پێناو چەسپاندنی مافە دیموکراتیەکانی خەڵک و رێگرتن لە سەرھەڵدانەوەی چەوسانەوە".