گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا نەماوە و دەنێردرێنەوە ماڵەوە

2020.03.16 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
 ژمارەیەک توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا نەماوە و دەنێردرێنەوە ماڵەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-  وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی ئاشکرایکرد، دوای چاکبوونەوەی چوار توشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ڕابردوودا، ژمارەیەک توشبووی دیکە پشکنینیان بۆ کراوە و ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا نەماوە و پاش چەند پشکنینێکی دیکە ئەوانیش دەنێرنەوە ماڵەوە.    ، لەمیانەی سەردانیکردنی بۆ پارێزگای دهۆک بۆ ئاگاداربوون لە ڕێکارەکانی ئەو پارێزگایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ دهۆك ئاماده‌كاری باش كراوه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دراوه‌ و ئه‌وه‌ش رێگری ده‌كات له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ کە تائێستا هیچ حاڵەتێک لە دهۆک تۆمار نەکراوە. ، وتیشی، لەکۆی سەرجەم توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم تائێستا چوار حاڵه‌تیان به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ركراوهن و نێردراونەتەوە ماڵەوە، هه‌ندێك حاڵه‌تیكی دیكه‌ش دوای ئەوەی چەند ڕۆژێکە چارەسەریان بۆ کراوە و پشکنینیان بۆ کراوەتەوە ئێستا ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا نەماوە و  له‌مڕۆ و رۆژانی داهاتوو پشکنینی دڵنیاییان بۆ دەکرێت و ئەوانیش دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە.  ، باسی له‌وه‌شكرد، جگە لە کەسێک کە گیانیلەدەستدا و ژنێکی دوو گیان کە ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە، سەرجەم توشبووانی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم باری ته‌ندروستییان جێگیره‌ و هیچ نیشانه‌یه‌كی په‌تاكه‌یان پێوه‌ دیار نییه‌.