کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بڕیاریدا بۆ ماوەی 14 رۆژ سەرجەم نۆرینگەكانی كارمەندانی تەندروستی دابخرێن وڕاشیگەیاند، هەر كارمەندێكیان چارەسەری نەخۆشێك بكات كە نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەبێت سێ مانگ نۆرینگەكەی دادەخرێت. . لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی، چەند بڕیارێکیدا و یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە کە لە ئەمرۆ (دووشەممە، 16ی ئاداری 2020) تاوەکو 1ی نیسان سەرجەم نۆرینگەكانی كارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی دابخرێن. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەر کارمەندێک پابەندی داخستنی نۆڕینگەکەی نەبێت، ئەوا بۆ ماوەی مانگێک نۆڕینگەکە دادەخەن. . هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە :"هەر كارمەندێك چارەسەری نەخۆشێك بكات نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەبێت ئەوا بۆ سێ مانگ نۆرینگەكەی دادەخرێت". . هەروەها لە بڕیارەکاندا ئەوەش هاتووە :"هەر كارمەندێكی تەندروستی چارەسەر یان هاوكاری هەر كەسێك بكات كە لە ئێران یان هەر وڵاتێك گەڕابێتەوە كە كۆرۆنای هەبێت، ئەوا توندترین سزادەدرێت و سزاكەش تاوەكو لێسەندنەوەی مۆڵەتەكەی دەڕوات". .