کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەوەڵامی ڕاپۆرتى كەناڵێكی تەلەفزیۆنی وڵاتەكەیدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هاتە دەنگ و ڕەتیدەكاتەوە هیچ پلانێكیان هەبێت بۆ ڕەوانەكردنی هێزی سەربازی و دانانی سیستمی پاتریۆت لەعێراق. . وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕاپۆرتێكی كەناڵی ئێن بی سی ئەمریكیی ڕەتكردەوە كە هێزەكانی ئەمریكا پلانی دووبارە بڵاوەپێكردنی سەدان سەربازیان هەبێت لەعێراق بەتایبەتی لەبنكە سەربازییەكانییان لەخۆرئاوای موسڵ و كەركوك. . بەرپرسێك لەوەزارەتی بەرگری ئەمریكا بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، ئەمریكا هیچ پلانێكی فەرمی بۆ ئەو كارە نییە. . شەوی چوارشەممە لەئەنجامی هێرشێكدا بۆ سەر بنكەی سەربازیی تاجی لەعێراق بەموشەكی كاتیوشا، دوو سەربازی ئەمریكی و سەربازێکی بەریتانی كوژران. . لەكاردانەوەیەكیشدا فڕۆكەكانی ئەمریكا چەندین هێرشی پێچەوانەیان بۆ سەر بارەگاكانی حزبوڵا و چەند میلیشیایەكی تری چەكداری ئەنجامدا و بەو هۆیەشەوە كوژراو برینداركردن و خاپوركردنی بارەگای لێكەوتەوە. .