گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمارکرا

2020.03.16 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمارکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان توشبوونی دوو کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای خانەقین ڕاگەیاند. ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان ڕایگەیاند: "دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی قەزای خانەقین تۆمارکراون کە سەر بە فەرمانگەی تەندروستیی هەرێمە". ، توشبوونی ئەو دوو هاووڵاتییە لە سنوری گەرمیان لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممەش وەزارەتی تەندروستیی هەرێم شەش حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسەکەی ڕاگەیاند.