کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زیری دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێم دڵنیایی بە موچەخۆراندا له‌وه‌ی پاره‌ی مووچه ئاماده‌یه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه راگیراوه، وتیشی، ئەم حکومەتەی ئێستا ئابورییەکی تێکشکاو و قەرزێکی زۆری بە میرات بۆ ماوەتەوە. . لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی پرسی دواکەوتنی موچە، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند: "پاره‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پرسی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕاگیراوە". . وتیشی: "به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی پرسه‌كه‌یان گه‌وره‌كرد، ده‌بوو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی یه‌كێتی پێش ئه‌وه‌ی ئەو کارە بکەن، پرسێكیان به كاك قوباد بكردایه، چونكه هیچ بڕیارێك له‌م حكومه‌تدا به‌بێ زانیاری كاك قوباد نادرێت". . وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشکرد: "ئه‌م دۆخه‌ش هی موزایه‌ده كردن نییه و نه‌ده‌بوو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه وابكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دڵسۆزی بێت بۆ پێشمه‌رگه ئێمه هه‌موو گه‌نجێتیمان له پێشمه‌رگایه‌تیدا دانا". . ئاوات شێخ جەناب ئەوەشی خستەڕوو: "ئه‌م کابینەیەی حکومەت میراتییه‌كی بۆ ماوه‌ته‌وه کە بریتییه لە ئابورییەکی تێکشکاو و 24 ملیار دۆلار قەرز، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه‌و ئه‌م حكومه‌ته دروستی نه‌كردووه". . وەزیری دارایی باسی لەوەشکرد، ئەو هانی كه‌س نادات بۆ جنێو، چونكه ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئاكاری كورده‌واریدا ناگونجێت، به‌ڵام هه‌ركه‌س ره‌خنه‌ی هه‌یه ده‌كرێت هه‌موو مێژووی له 1991 بێته‌وه به‌رچاو تا 2020 بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێبگرێت. .