کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و نمەبارانیش دەبارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. ، بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 16 ئاداری 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 6 بۆ 22 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە کانی ماسی لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە پاشنیوەڕۆوە نمە بارانیش دەبارێت. ، هەروەها بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەینێ (دووشەممە)، بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ لە زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرمیش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.