کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، بەداخەوە تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە بۆ قەرەبوکردنەوەی ماددی و مەعنەویی دانیشتووانی هەڵەبجە و کاریگەرییەکانی ئەو کارەساتە تائێستاش بەسەر تەندروستی و دەرونی خەڵکی ئەو ناوچەیەوە بەردەوامە. . لە پەیامێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سی و دوو ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شههيددا تێدەپەڕێت كه لهلايهن ڕژێمى پێشووى عێراقهوه ئهنجامدرا و بووە هۆی شههيدبوونى پێنج هەزار هاووڵاتی بێتاوان و برینداربوونی هەزارانی دیکە و ئاوارەبوونی هەزاران خێزان، تا ئێستاش کاریگەریی لێکەوته مهترسيدارهكانى بەسەر باری تەندروستی و دەروونیی خەڵک و ژینگەی ناوچهكهوه هەر بەردەوامە". . ئاماژەی بەوەشکردووە:"بەداخەوە تا ئێستا حکومەتی عێراقی فیدراڵ، هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی دانیشتووان و ژینگەی وێرانکراو و ژاراویکراوی پارێزگای هەڵەبجە و هیچ دەڤەرێکی دیکەی کوردستان وەک قوربانیی دەستی دەوڵەتی عێراق، داواكارین حکوومەتی عێراق وەک بەرپرسیارییەکی یاسایی و ئەخلاقی، لهمبارهيهوه ئهركى خۆى جێبهجێ بكات". . سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو :"یادکردنەوەی ئەم کارەساتە، ڕێزگرتنە لە قوربانییانی گەلەکەمان، بەتایبەت شههيدانى ئهو کارەساتە و جەختکرنهوهی بەردەواممانە لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێک بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانى ئاوا و جینۆسایدی گەلی کوردستان و هەر گەل و پێکهاتەیەک لە هەر شوێنێکی جیهاندا بە هەر بیانوویەکی سیاسی، ئایینی و ئیتنی بێت، ئەم ئامانجە پیرۆزە بۆ ئێمە، یەکڕیزیی زیاتر و تەبایيی بەردەواممان لێ دەخوازێت". . نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکردووە: "مرۆڤایەتی پێویستی بە کاری جددییە بۆ قەدەغەکردن و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ، وەک چۆن ئەمڕۆ هەموو جیهان لە خەمی بنەبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنادان وەک هەڕەشەیەکی ترسناکی سهر تهواوی مرۆڤایەتی، بە هەمان شێوەش کارکردن بۆ بنەبڕکردنی چەکی کۆمەڵکوژ و تەکنۆلۆژیای مردن، دەبێ خەمی هەموو جیهان بێت لەپێناو پاراستنی ژیان و ژینگە و شارستانییهتی مرۆڤایەتیدا'. . لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "شههيدانى ههڵهبجه و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن و لە ویژدانی کوردستانیياندا زیندوون، له كاتێكيشدا به ڕێز و شكۆوه يادى شههيدان دهكهينهوه، به ئومێدهوه له داهاتوو دهڕوانين". .