گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنى خێرا بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە

چۆن کۆرۆنا ئاستى پێشبینییەکانى مرۆڤى تێپەڕاند؟

2020.03.16 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن کۆرۆنا ئاستى پێشبینییەکانى مرۆڤى تێپەڕاند؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەکۆتایی ساڵى ڕابردوودا و لەگەڵ سەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە چین، زۆرێک پێیانوابوو ئەو نەخۆشییە نوێیە بە خیرایی بڵاونابێتەوە و لەسنورى ئەو وڵاتە کۆنترۆڵ دەکرێت کە تێیدا سەریهەڵداوە. بەڵام راستییەکە شتێکى دیکەى دەرخست و تواناکانى ڤایرۆسەکە ئاستى پێشبینییەکانى مرۆڤى تێپەڕاند. . ڤایرۆسى کۆفید ١٩ ئێستا بووەتە کابوسێکى ترسێنەر بۆ دانیشتوانى جیهان و تەنانەت هێشتا چارەسەرى بنەڕەتى بۆ نەدۆزراوەتەوە. . میدیاکانى ئەمریکا لەناویاندا ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست لێکدانەوەى جیاجیا بۆ نهێنى بڵاوبوونەوەى خێراى ڤایرۆسەکە دەکەن. بەتایبەتى کە ڤایرۆسەکە ئەو وڵاتەشى گرتووەتەوە. . مانگى یەکى ئەمساڵ یەکەم حاڵەتى توشبوون بەو ڤایرۆسە لە ئەمریکا تۆمارکرا، بەڵام ئێستا ژمارەى توشبووان دوو هەزارى تیپەڕاندووە، ئەوەش سەرسوڕمانى پسپۆڕانى بوارى تەندروستى لێکەوتووەتەوە کە چۆن لەماوەى چەند هەفتەیەکى کەمدا بەو شێوە بەربڵاوە تەشەنەى کردووە!. . ئەگەر ڤایرۆسەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، شارەزایان پێشبینى توشبوونى نزیکەى ١٠٠ ملیۆن هاووڵاتى ئەمریکى دەکەن لە مانگى پێنجدا، لە سیناریۆیەکى کارەساتباردا کە واشننتۆن پۆست هۆشدارى لەبارەوە داوە. . ئاماژەى بەوەشداوە، ئەو خەمڵاندنە پشتى بەستووە بە لێکدانەوەى ورد و ناتوانرێت پێشبینى کەمبوونەوەى رادەى بڵاوبونەوەى بکرێت، تەنها لەیەک حاڵەتدا نەبێت کە خەڵک رێوشوێنە خۆپارێزییەکان بگرنەبەر. . هۆکارى خێرا بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە چییە؟ . سەرەڕاى رێوشوێنەکانى کەرەنتیینە، هاوشێوەى ئەوەى لە هەرێمى هوبى چین گیرایە بەر، شارەزایان دەڵێن کارێکى مەحاڵە بەتەواوى توشبووان و ئەوانەى چاکبوونەتەوە جیابکرێنەوە. . لینا وین، ڕاسپێردراوى پیشووى تەندروستى لەشارى بالتیمورى ئەمریکى دەڵێت" زۆرێک لە خەڵک لە شوێنى دوور لە ماڵەکانیان کاردەکەن، ناچارن رۆژانە هاتوچۆ بکەن، ناتوانرێت ناچار بکرێن کە واز لەکارەکەیان بهێنن یان ڕێگریان لێبکرێت لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە. . لاى خۆیەوە، لونس ئۆگۆستن، مامۆستاى پزیشکى زانکۆى جۆرج تاون دەڵێت، رێوشوێنى کەرەنتینە بەشێوەیەکى گەورە کارا نییە، بەڵام بژاردەى هەرە کارا کەمکردنەوەى تێکەڵبوونى ڕاستەوخۆیە لەنێوان خەڵکدا، ئەگەر تەندروست بێت یاخود نەخۆش. . سەرەڕاى هاندانى بەرپرسان بۆ تێکەڵنەبوونى خەڵک، هەندێک سەرقاڵى ژیانى ئاسایی خۆیانن و تەنها مەترسى نین بۆ سەر ژیانى خۆیان، بەڵکو دەکرێت ببنە هۆى توشبوونى کەسانى تر. . تا ئێستا ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ زانایان شتى زۆرى لەبارەوە نازانن، هەڵسوکەتەکانیشى هەندێکجار کتوپڕ و لەناکاون، ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى چارەسەرێکى تەواوى بۆ نەدۆزرێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى. .