گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینەکە لەسەر 45 گەنجى خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە 

ئەمریکا؛ ئەمڕۆ ڤاکسینێکى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنا تاقیدەکرێتەوە 

2020.03.16 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا؛ ئەمڕۆ ڤاکسینێکى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنا تاقیدەکرێتەوە 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-  بەرپرسێكی ئەمریكی ئاشكرای كرد، بەسەرپەرشتی حكومەتی وڵاتەكەیی و هاریكاری دوو كۆمپانیای زانستی، ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەسەر یەكەم خۆبەخش تاقی دەكرێتەوە.   . هەر یەكە لە ئاژانسەكانی ئاسۆشێتید پرێس و فرانس پرێس لەسەر زاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ (دووشەممە) یەكەم خۆبەخش بەشداری لەتاقیكردنەوەى كلینیكی بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەكات و جارێ ئاكامەكەی ڕاناگەیەنرێت. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ڤاكسینەكە كە بەرهەمهێنراوە لەسەر 45 كەسی خۆبەخش تاقیدەكرێتەوە كە هەموویان گەنجن و ئامانج لەو تاقیكردنەوەیەش بۆ دڵنیابوونە لەهەر شوێنەوارێك كە ئەو ڤاكسینە بەجێبهێڵێت. . ڕونیشیكردووەتەوە، ڤاكسینەكە بەهاریكاریی ئەمریكا و هەر یەكە لەكۆمپانیاكانی مۆدێرنا و نیهاوە ئامادە كراوە. بەرپرسەكەی ئەمریكا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پەیمانگای نیشتیمانی بۆ تەندروستی ئەمریكا پاڵپشتی مادی ئەو ئەزموونە پزیكشیە دەكات. . پێشتریش چەند میدیایەكی ئەڵمانی بڵاویان كردوەوە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ویستویەتی سەرنجی زانا ئەڵمانیەكان بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینێك ڕابكێشێت و ئەوەش ناڕەزایەتی ئەڵمانیای لێكەوتووەتەوە. . بەپێی ئامارە فەرمیەكان تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەجیهاندا زیاتر لە 6 هەزار و چوار سەد كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە مردوون و ژمارەی توشبووانیش گەیشتووەتە 164 هەزار و لەو ژمارەیەش 67 توشبوو چاكبوونەتەوە. .