کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە جیهاندا بەرامبەر 32 دۆلار و 77 سەنتە و بەراورد بە دوێنێ چەند دۆلارێک دابەزی. . چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نرخی نەوت لە جیهاندا بۆ نزمترین ئاست دابەزی کە نزمتر لە 30 دۆلار بوو و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەند دۆلارێک بەرزبووەوە و گەیشتەوە 38 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ دابەزییەوە. . ئەمڕۆ دووشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 32 دۆلار و 77 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرامبەر 31 دۆلار و 48 سەنتە. . نزمبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا، هەفتەی رابردوو سعودیە کە گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری ئۆپیکە و سەرپەرشتیاری رێکخراوەکەیە، بڕیاریدا لە مانگی داهاتوەوە بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی بۆ 13 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە، ئەم بڕیارەی سعودیە وایکرد لەسەدا 30 نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا دابەزێت. .