کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- زانكۆيەكى هۆڵەندى ئاشكرايكرد، چارەسەرێكيان دۆزيوەتەوە كە توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 چارەسەر دەكات، بەڵام دواى مانگێكى تر بەردەست دەبێت بۆ بەكارهێنان. . ئاژانسى "ئانسا"ى ئيتاڵى بڵاويكردهوە، تيمێكى زانكۆى "ئۆتريخت"ى هۆڵەندى بەسەرۆكايەتى "شونيان وانگ" توانيويانە يەكەم دەرمانى چارەسەركردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا پەرە پێبدەن. . بهگوێرهی ئاژانسهكه "چارەسەرەكە تەنێكى دژ بەهێز دەكات كە دەتوانێت پرۆتينى ڤايرۆسەكە كە هێرش دەكاتە سەر خانەكانى دەزگاى هەناسەدان دەستنيشان بكات. . لەلايەكى ترەوە ژمارەيەك شيكەرەوە ئەوەيان بە كەناڵى BBC وتوە، دۆزينەوەى چارەسەرێك چەند مانگێكى دەوێت چونكە پێويستە تاقيبكرێتەوە و دواى ئەوە چەندين وەڵام لەسەر سەلامەتى و كاريگەريەكانى بدۆزرێتەوە. . سەبارەت بە چۆنێتى كاركردنى چارەسەرەكە زانايانى تيمەكە ئاماژەیان بەوەداوە، تەنە دژەكە خۆى دەلكێنێت بە پرۆتينى "سبايك" كە ئەو پرۆتينەيە لەسەر ڤايرۆسەكەيە و دواتريش هەڵدەستێت بەوەى كە ڕێگرى لە ڤايرۆسەكە بكات كە خۆى بلكێنێت بە خانەكانى سيەوە، بەو شێوەيەش ئەستەم دەبێت ڤايرۆسەكە بتوانێت گەشە بكات و خۆى دابەش بكات. . ئەو زانايانە بێگومانن لەوەى كە دژە تەنەكان تواناى گرنگيان هەيە بۆ چارەسەركردن و خۆپاراستن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا. . ئاژانسە ئيتاڵيەكە ئەوەشى ئاشكرا كردوە، ئەو زانا هۆڵەنديانە خۆيان هەر پێشتر كاريان لەسەر ئەو دژە تەنانە كردوە بۆ ڤايرۆسى "سارس" پێش ئەوەى كۆرۆنا بڵاوببێتەوە، ئەوەشيان بۆ دەركەوتوە دژە تەنى چالاك دژى نەخۆشى يەكەم دەتوانێت بۆ نەخۆشى جۆرى دوەميش بەكاربهێنرێت. . زانايان دەڵێن، لێكۆڵينەوەكان لە ڤاكسینهكه بەردەوامەو لەژێر تاقيكردنەوەى زۆر قورسدايە، هيواشيان ئەوەيە بتوانن كۆمپانياكانى دەرمان ڕازى بكەن ڤاكسینه نوێكە دروست بكەن، دڵنياشن لەوەى كە ڤاكسینهكهیان دەبێتە هۆى ئەوەى كە ڤاكسينى دژە كۆرۆنا دروست بكرێت. .