ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، فه‌رمانبه‌ران دڵنیا دەکاتەوە كه موچه‌كانیان له خەزێنهكانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه و به‌م زووانه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
.
جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "خشته‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده‌كراوه، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و رێكارانه‌ی كه بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر، ده‌كه‌وێته دوای ئه‌و رێكارانه".
.
ئاماژەى بەوەشکردووە "فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه مووچه‌كانیان له خەزێنهكانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه و به‌م زووانه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت".
.
وتەبێژى حکومەتى هەرێم باسى لەوەشکردووە، ئه‌م رێكارانە تەنیا بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و خانه‌واده‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر.