کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- دوای ئەوەی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران گیانلەدەستدانی 5 كەسی لەڕیزی سوپاكەیان بەكۆرۆنا ڕاگەیاند، لەئێستادا گیانلهدهستدان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گەیشتووەتە نێو ڕیزەكانی سوپای ئەو وڵاتە. . غوڵام ڕەزا شەریعەتی، پارێزگاری خۆزستانی باشوری ئێران ڕایگەیاند، بۆ یەكەمجار دوو توشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕیزەكانی هێزە ئاسمانیەكانی سەربە سوپای ئێران تۆمار كراوە و خەڵكی شاری دزفۆڵن لەباشوری خۆرئاوای پارێزگاكەیان. . ئاماژهی بۆ ئەوەش كرد، ئەو دوو سەربازە سەر بە سوپای ناسراوی یەكەی وەحدەتیین لەشاری دزفۆڵ. . دوێنیش وەزارەتی تەندروستی ئێران 97 گیانلهدهستدانی تری بەهۆی ڤایرۆسەكە ڕاگەیاند و بەوەش ژمارەی ئهوانهی گیانیان لهدهستداوه لەو وڵاتەدا بەو هۆیەوە گەیشتووەتە 611 كەس. . بهگوێرهی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لەئێستادا زیاتر لە دوانزە هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و ژمارەی توشبووانیش لەشاری تارانی پایتەخت ڕووی لەزیادبوون كردووە. .