گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێداویستی ڕۆژانە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دابین ده‌كه‌ین

پارێزگاری سلێمانی هاووڵاتيان دڵنيا دەكاتەوە سه‌رجه‌می پێداویستییه‌كان دابینكراون

2020.03.15 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری سلێمانی هاووڵاتيان دڵنيا دەكاتەوە  سه‌رجه‌می پێداویستییه‌كان دابینكراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانى هاووڵاتيان دڵنيا دەكاتەوە لەوەى كە سەرجەم پێداويستيەكان دابينكراون و هاوكارى خێزانە كەمدەرامەتەكانيش دەكرێت، داواش لەهاووڵاتيان دەكات لەماڵەكانيان بمێننەوە. . پارێزگاری سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژەى بەوەداوە، بەناوی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، سوپاسی پابەندیی و خۆپارێزیی و دڵسۆزیتان دەکەین، ئومێد دەکەین بە هیممەتی هەموو لایەک بە خێراترین کات ئەم دۆخە نەخوازراوە تێبپەڕێنین. . له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ کە پێداویستیە سەرەکیەکان بەشێوەیەکی شیاو دابینکراون و بەرنامەی گونجاو بۆ گەیاندنی هەموو ئەو پێداویستیانە بە گەڕەک و ماڵەکانتان ڕێکخراون. . ده‌شڵێت "هەروەها بڕی ئەو وزەی کارەبا نیشتمانیەی لە دامودەزگاو فەرمانگەو بازاڕو کارگەو دامەزراوەکان بەهۆی قەدەغەکردنی هاتووچۆو وەستاندنی دەوامی فەرمییەوە، بەکارناهێنرێت، لەڕێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای پارێزگای سلێمانیەوە دەدرێتە ماڵەکان". . پارێزگاری سلێمانى ئاماژەى بەوەشداوە، ڕاوێژو گفتوگۆ لەگەڵ ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی و رێکخراوە خێرخوازییەکان و هەدارانی پارێزگاکەمان کراوە، بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان و ئەو بەڕێزانەی بەهۆی ئەم بارودۆخەوە سەرچاوەی بژێوی ڕۆژانەیان وەستاوەو لە ڕۆژانی ئایندەدا بەسوپاسەوە بەهەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر، جێبەجێ دەکرێت. . داواش لە هاوڵاتيان دەكات، وەک ڕۆژانی ڕابردوو، لە ڕۆژانی ئایندەشدا لە ماڵەکانتاندا بمێننەو ەو پەیڕەوی ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕییەکان بکەن، بەمەبەستی خۆپارێزیی باشترو دوورکەوتنەوە لە هەر تێکەڵاوبون و بەریەککەوتنێک. .