کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ژنێکى توشبووى کۆرۆنا لە شارى بۆکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان منداڵى بوو، بارى تەندروستى منداڵەکەش جێگیرە و دایکى ڕەوانەى کەرەنتینە کراوە. . بەپێی میدیاکانى ئێران، ئەو ژنە شەوى ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید قولی پووری بۆکان منداڵى بووە. . بەرێوەبەرى نەخۆشخانەکە ڕایگەیاندووە، ئەو ژنە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە نەشتەرگەریی منداڵەکەى بووە. . وتیشی "ئەو نەشتەرگەرییە بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکانی پسپۆڕی هەوکردن، منداڵان و ژنان و زاوزێ و بە ڕەچاوکردنی هەموو خاڵە تەندروستییەکان و چاودێریی تایبەتی لە نەخۆشخانەی شەهید قولی پووری شاری بۆکان ئەنجامدرا". . بەوتەى بهڕێوهبهری نەخۆشخانەکە، منداڵەکە کە کچە بە سەلامەتى لە دایکبووە و پاش نەشتەرگەرییەکە دایکی گەڕێندراوەتەوە بۆ بەشی نەخۆشانی کۆرۆنا و پشکنین بۆ منداڵەکەش دەکرێت. . بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا ٣٣ کەس لە شاری بۆکان توشى کۆرۆنا بوون و ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. .