گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری بەكارهێنانی دەرمانی دژە هەوكردن ده‌درێت بۆ توشبوانی كۆرۆنا

2020.03.15 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری بەكارهێنانی دەرمانی دژە هەوكردن ده‌درێت بۆ توشبوانی كۆرۆنا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-   وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ڕایگه‌یاند، نابێت لەكاتی دەركەوتنی چەند نیشانەیەكی هەوكردن بەهۆی كۆرۆناوە دەرمانی دژە هەوكردن بدرێتە نەخۆشەكان چونكە ژەهراوی بوون دروستدەكات. . ئۆلیڤیە فیران، وەزیری تەندروستی فەڕەنسا هۆشداری بەكارهێنانی دەرمانی دژە هەوكردنیدا لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی هاوشێوەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا. . لەهەژماری توێتەرەكەیدا وەزیری تەندروستی فەڕەنسا نوسیویەتی :" دەرمانی دژە هەوكردن بارودۆخی نەخۆشەكە خراپتر دەكات". . ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەكارهێنانی دەرمانی دژە هەوكردنی ئەیپرۆڤین و كۆرتیزۆن دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی خوێن،گەر نەخۆشەكە تای زۆر بەرزبویەوە ئەوا پێویستە پاڕاسیتیمۆڵی بدرێتێ. . لەچوارچێوەی گرتنە بەری ڕێوشوێنەكان بۆ رێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە ئیمانۆیڵ ماكرۆنی سەرۆكی ئەو وڵاتە بڕیاری داخستنی قوتابخانەكانیدا و داواشی لەخەڵكی كرد لەتێكەڵیكردنی یەكتر خۆیان بەدوور بگرن. . پێشتریش بەرپرسانی فەڕەنسا چەندین رێوشوێنی تریان بۆ دروستنەبوونی قەرەباڵغی گرتە بەر. . بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ئەو وڵاتەش، تا ئێستا 79 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە و نزیكەی 4 هەزار كەسی تریش تووشی ڤایرۆسەكە بوون. .