گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوایین ئامارى کۆرۆنا لە ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان

2020.03.15 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین ئامارى کۆرۆنا لە ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ژمارەى توشبووان و ئەو کەسانەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە. . بەپێی ئاژانسى مێهرى ئێرانى، کیانووش جەهانپوور، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئەنجامی پشکنینەکانی تاقیگەکانی سەرانسەری وڵات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ۱۲۰۹کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون. . وتیشى ٤۷۹۰ کەس لە تووشبوان باری تەندروستیان باشتر  بووە و گەڕاونەتەوه ماڵی خۆیان. تا ئێستاش ۷۲٤ کەس گیانیان لە دەستداوە. . لاى خۆیەوە، زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان (سنە) ڕایگەیاند، تا ئێستا ١٣٤ کەس لەپارێزگاى کوردستان توشى کۆرۆنا بوون، کە ١٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە. . وتیشى تا ئێستا ٨ کەس لە سەقز، ٢ کەس لە سنە، ٢ کەس لە قوروە، یەک کەس لە بانە و کەسێکیش لە مەریوان بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لە دەستداوە. . زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ئاماژەى بەوەشکردووە، تا ئێستا ٤٨ کەس لە سەقز، ٣٣ کەس لە بانە، ٢٠ کەس لە سنە، ٥ کەس لە کامیاران، ٢ کەس لە مەریوان و کەسێک لە سەوڵاوا، ١١ کەس لە قوروە، ٦ کەس لە بیجار و ٢ کەس لە دێولان توشى ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. .