کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ئاشكرای كرد "له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئاشكرا ده‌كرێت". . ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح رایگه‌یاند "له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا لیژنه حه‌وت كه‌سییه‌كه بڕیار له هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكی گونجاو بۆ پیكهێنانی حكومه‌تی عێراق ده‌ده‌ن". . وتیشی "ئه‌و لیژنه حه‌وت كه‌سییه بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات". . ئه‌سه‌دی رونیكرده‌وه "كاتكوشتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه و ئه‌مشه‌و ناوه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت و هه‌موومان له‌پێناوی سه‌ركه‌وتنیدا پشتیوانی ده‌كه‌ین". . لیژنەی حەوت كه‌سییه‌كه له‌لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌كییه‌كانی شیعه و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی (سائرون، فەتح، دەوڵەتی یاسا، نەسر، ڕەوتی حیکمە ، فەزیلە و عەتا) پیكهاتوون. .