گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتر لە کەرەنتینە نەبووە

توشبووەکەى ئەمڕۆی سلێمانی بەنزینخانەى هەیە و بەرکەوتنی لەگەڵ خەڵک هەبووە

2020.03.15 - 15:32
توشبووەکەى ئەمڕۆی سلێمانی بەنزینخانەى هەیە و بەرکەوتنی لەگەڵ خەڵک هەبووە
ناس کورد- ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19)ی  لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند و بەوەش ژمارەى تووشبوان بە ڤایرۆسەکە لە هەرێم گەیشتە 29 حاڵەت.  . هێرش سەلیم، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، تووشبوەکەی ئەمرۆ هەرچەندە زانیاری تەواومان لەبەر دەست نییە بەڵام ئەم کەسە بەنزینخانەى هەیە و کاری تێدا کردووە و بەرکەوتنی هەبووە لەگەڵ ئەو کەسانەی لە ئێران گەراوەنەتەوە.  . وتیشی، توشبووەکە تەمەنی 46 ساڵە پێشتر کەرەنتینە نەکراوە، لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە. . "لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەشت حاڵەتی دیکە تۆمارکران لە شاری سلێمانی کە شەش لەو تووشبوانە کەس و کاری مامۆستا ئاینیەکە بوون و یەکێکی تریان لە ئیتاڵیا گەڕابووەوە و کۆتا کەسیشیان خەڵکی ناوچەی تەوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بوو" هێرش سەلیم وای وت. . ئاشکراشیکرد، لەئێستادا ژنێکی تەمەن 30 ساڵ کە خەڵکی شاری سلێمانیە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و تەندروستی باش بووە و لە دوو ڕۆژی داهاتوو چاوەروان دەکرێت ژمارەیەکی باش لەو کەسانەی ماوەتەوە باش ببن و بڕۆنەوە ماڵەوە. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بووە 29 کەس لەنێویاندا کەسێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکیش بەتەواوی چاکبووەتەوە. . لەو 29 کەسە توشبووە، 20 کەسیان لە شاری سلیمانین و حەوت کەس لە شاری هەولێر و کەسێک لە هەڵەبجە و حاڵەتێکیش لە کۆیە تۆمارکراوە.