گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دارایی ویستبووی سەردانی مەرزی ئیبراهیم خەلیل بکات، سەرۆکی حکومەت وتبوی کاری تۆ نییە

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی سەرەڕای ڕاگرتنی دەوام بەڵام دەوامی بانکەکان ئاسایی دەبێت (بەڵگە)

2020.03.15 - 14:55
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی سەرەڕای ڕاگرتنی دەوام بەڵام دەوامی بانکەکان ئاسایی دەبێت (بەڵگە)
ناس کورد- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پرسی دواخستنی موچە ڕەخنە لە وەزارەتی دارایی دەگرێت و نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، سەرەڕای ڕاگرتنی دەوام بەڵام دەوامی بانکەکان ئاساییە، دەشڵێت، چەند ڕۆژێکە دەستخۆشی زۆر بۆ حکومەت دەچوو، بەڵام وەزیری دارایی هەموو دا بەبادا. . دوای ئەوەی دوێنێ شەممە، 14ی ئازاری 2020، بەبیانووی ڕاگرتنی دەوام، وەزارەتی داراییی دابەشکردنی موچەی دواخست، ڕێکەوت زەکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسراوێکی وەزارەتی دارایی بڵاوکردووەتەوە کە ڕۆژی 10ی ئازار دەرچووە و تێیدا هاتووە: "دەوامی گەنجینەکان و بانکەکان ئاساییە ئەمە سەرەرای راگەیاندنی وەستاندنی دەوام". .  ڕێکەوت زەکی دەڵێت: "لە ڕاگەیدنراوەکەی دوێنێی وەزارەتی دارایی کە بۆ دواخستنی دابەشی مووچە بلاویانکردۆتەوە، وەزارەتی دارایی دەلێت بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا دابەشکردنی موچە دەوەستێت، بۆ مەگەر پێشتر بۆچی دەوام وەستێنرابوو کە وەزارەتتان گوتی ئێمە بەردەوامدەبین لەدەوامی ئاسایی؟". ئاماژەی بەوەشکردووە: "چەند رۆژێکە سوپاس و دەستخۆشی زۆر بۆ حکومەت دەچوو بەھۆی ریکارەکانی بەرگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام وەزیری دارایی ھەموی بەبا دا". .  ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ڕەنگە دوای ئەوەی کە ویستبوی سەردانی خالی سنوری ئیبراھیم خەلیل بکات و سەرۆکی حکومەت پێی وتبوو کاری تۆ نییە، وەزیری دارایی ویستبێتی ئاوا تۆلە بکاتەوە". . ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوێنێوە دواخستنی موچە کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە و شەڕە قسەیەکی زۆر لەنێوان بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکێتی و وەزیری دارایی و بەشێک لە ئەندامانی بزوتنەوەی گۆڕان دروست بووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشی توند دەکەنەسەر یەکتر.