کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
لەبۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقدا چەند چەكدارێكی داعش لەباشوری رۆژئاوای شاری كەركوك، كوژران.
سوپای عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە كرد، لەبۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراقدا لەباشوری رۆژئاوای داقوق لەپارێزگای كەركوك توانراوە 14 چەكداری داعش بكوژرێت.
بەپێی راگەیەندراوەكەی سوپای عێراق، باران بارین و لافاوی ئەو چەند رۆژەی رابردوو كاریگەرییەكی باشی هەبووە بۆ هاتنە دەرەوەی چەند چەكدارێكی داعش لەنێو تونێلەكانی باشوری رۆژئاوای داقوق لەپارێزگای كەركوك و لەناوبردنیان لەلایەن فڕۆكەكانی سوپای عێراقەوە.