گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێدەچێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا باری نائاسایی لە عێراق ڕابگەیەنرێت

2020.03.15 - 00:05
App store icon Play store icon Play store icon
پێدەچێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا باری نائاسایی لە عێراق ڕابگەیەنرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد لە ئەگەری هەیە بەرزبوونەوەى زیاتری ئاماری توشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق ئەوە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا باری نائاسایی ڕادەگەیەنن. . محەمەد جەعفەر عەلاوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، "ئەگەر دۆخەکە لە توانای وەزارەتی تەندروستی دەربچێت ئەوە باری نائاسایی لە سەرانسەری وڵات ڕادەگەیەنین، ئەو پەیامەشمان گەیاندووەتە سێ سەرۆکایەتییەکە تاوەکو زانیارییان هەبێت و ئامادەکاری پێشوەختە بکەن." . دەشڵێت، "وەزارەت پێویستی بە 150 ملیۆن دۆلارە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا، بەلام تائێستا ئەوەى لەلایەن وەزارەتی داراییەوە تەرخان کراوە تەنها پێنج ملیۆن دۆلارە." . ڕاشیگەیاند، "لە کاتی باری نائاساییدا، وەزارەتی دارایی پابەند دەبێت پارەی پێویستمان بۆ دابین بکات، ئێمە زۆر پێویستیمان بە کەلوپەل و پێداویستی پزیشکی هەیە."