گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە.. دەربارەی موچە و دواکەوتنی

2020.03.14 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە.. دەربارەی موچە و دواکەوتنی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دوای رەخنەگرتنێکی زۆر لە وەزارەتی دارایی و وەزیری وەزارەتەکە بەهۆی دواخستنی موچەی پێشمەرگەوە کە بڕیاربوو سبەینێ دابەشبکرێت، وەزارەتەکە ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکەن کە بابەتەکەیان بۆ موزادە بەکارهێناوە و لە ڕۆژانی داهاتووتریشدا موچە دابەشدەکرێت. ، لە ڕونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند: " ئەمرۆ لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەمان بەوەدابوو کە بەهۆی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە تایبەت بوو بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ، ئەو خشتەی مووچەیەی کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە 15ی ئاداری 2020، دابەش بکرێت، ناتوانرێت لەو رێکەوتە دابەشبکرێت و لە رۆژانی دواتر دابەش دەکرێت؛ چونکە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە، نە پێشمەرگە ئازیزەکانمان دەتوانن هاتووچۆ بکەن نە بانکەکانیشمان دەتوانن دەوام بکەن". ، ئاماژە بەوەشکراوە: "بەداخەوە ئەم بابەتە لەلایەن هەندێک لایەن و بەرپرسی نابەرپرسەوە بۆ موزایەدەکردن بەلاڕێدا براوە، بە جۆرێک کە دەیانەوێت تەندروستی و سەلامەتیی خەڵکیش بۆ مەرامەکانی خۆیان بەکار بهێنن، لەکاتێکدا دەبوو لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەو قەیرانە تەندروستییەی کە ژیانی مرۆڤایەتی خستووەتە مەترسییەوە، دەبوایە هەموو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەودۆخە بکەن". ، لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو: " بۆیە داوا لە لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین کە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرنەبەر کە کار لەسەر کەمکردنەوەی ورەی خەڵک دەکەن و ئاسایشی دەروونی هاوڵاتییانی کوردستان دەخەنە مەترسیەوە". ، ئەوەش هاتووە: "لە کۆتاییدا وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوە دوپاتدەکەینەوە کە ئەگەر رێکارەکانی رووبەڕوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبنە لەمپەر، ئەوا ئەو خشتەی مووچەیەی کە بڕیار بوو سبەینێ یەکشەممە دابەش بکرێت، لە رۆژانی دواتردا دابەشدەکرێت".