گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواکاری گشتیی سلێمانی: ئەو کەسانەی بەنایاسایی هاتوونەتەوە و کەرەنتین نەکراون دەدرێنە دادگا

2020.03.14 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
داواکاری گشتیی سلێمانی: ئەو کەسانەی بەنایاسایی هاتوونەتەوە و کەرەنتین نەکراون دەدرێنە دادگا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- داواکاری گشتیی سلێمانی جارێکی دیکە ئەو کەسانە ئاگاداردەکاتەوە کە لە ئێرانەوە بەشێوەی نایاسایی گەڕاونەتەوە بچن خۆیان بە تیمە تەندروستییەکان بناسێنن، بەپێچەوانەوە دواتر دەزانن کێن و بەتۆمەتی زیان گەیاندن بە ئاسایشی تەندروستیی گشتیی دەدرێنە دادگا. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا داواکاری گشتیی سلێمانی ڕایگەیاند: "هەر هاووڵاتیەک لە وڵاتی ئێران گەرابێتەوە و خۆی نەناساندبێت بە تیمە تەندروستیەکان بەهۆی ئەو زانیاریانەی لە رێگەی نشینگەوە لەبەر دەستماندایە لە داهاتووودا دەزانین کێن". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو کەسانە بە تۆمەتی گەیاندنی زیان بە ئاسایشی تەندروستیی گشتیی دەدەرێتە دادگا". ، ئەمە لەکاتێکدایە، بەردەوام وەزارەتی تەندروستیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، داوادەکەن ئەو کەسانەی لەماوەی ڕابردوودا بەشێوەی نایاسایی لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێم، بچن خۆیان بە تیمە تەندروستییەکان بناسێنن بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت، چونکە ئەو کەسانە گەورەترین مەترسین بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێ،.