ناس کورد-
سەندیکای پزیشکانی کوردستان لەبارەی بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو دەرمانانە لەگەڵ ئەوەی هۆکاری خۆپارێزی نین لە توشبوون بە کۆرۆنا، زیانیشیان هەیە.
،
لە ڕونکردنەوەیەکدا سەندیکای پزیشکانی کوردستان بڵاویکردەوە: "سەرچاوە زانستیە پزیشکیەکانی جیهان بەڕوونی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە وەرگرتنی (دەرمانی ستیرۆید و نەن ستیرۆیدەکان وەکو دیکادڕۆن و پڕۆفین و ڤۆڵتارین و هاوشێوەکانی) نابنە هۆکار بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا".
،
ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێچەوانەوە گەر ئەو دەرمانانە بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکار بێت زیانی دەبێت، بەتایبەتی گەر تەمەنیان خوراووی 50 ساڵ بێت و هەڵگری ڤایرۆسەکە بن بە بەکارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانانە خراپتر دەبن.
،
سەندیکای پزیشکانی کوردستان داواشیکردووە، بەهیچ جۆرێك بەبێ ڕاوێژی پزیشك ئەو جۆرە دەرمانانە وەرنەگرن، چونکە لە لایەن چەندین هاووڵاتیەوە ئاگادار کراونەتەوە کە بەبێ ڕاوێژی پزیشك تێکەڵەیەك لە دەرمانی ڤۆڵتارین و دیکادڕۆنیان پێ دراوە.