گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوای هەرێم لە بەرژەوەندی کۆرۆنا دەبێت

2020.03.14 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوای هەرێم لە بەرژەوەندی کۆرۆنا دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیوەندییەکی پێچەوانەی لەگەڵ پلەکانی گەرمیدا هەیە و بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی ڤایرۆسەکە لاواز دەبێت، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەکان، کەشوهەوای ئەم هەفتەیەی هەرێم لە بەرژەوەندی کۆرۆنا دەبێت و پلەکانی گەرمی نزمدەبنەوە. ، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لەئێستادا هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەری شەپۆل و زریانێکدایە کە هەندێک وڵاتانی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە و گەیشتووەتە عێراق و هەرێمیش، بەڵام بە لاوازی و بەوشێوەیە نییە کە هەندێک لە میدیاکان خەڵکیان ترساندووە و شەپۆلەکە بە بەهێزی ناگاتە هەرێم". ، وتیشی: "بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەم هەفتەیە وەک ماوەی ڕابردوو پلەکانی گەرمی بەرز نابن و بەرەو نزمبوونەوە دەچن، بەشێوەیەک ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمی 9 پلە بووە و بەرزترینیش 21 پلە بووە، تاوەکو هەفتەی داهاتووش هەر بەوشێوەیە بەردەوامدەبێت و بەرزنابێتتەوە". ، ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا نازانن پێشبینییەکان بۆ هەفتەی داهاتوو چییە و کەی پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە. ، ئەمە لەکاتێکدایە، لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا و بە هەرێمی کوردستانیشەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و بەزربوونەوەی پلەکانی گەرمیش یەکێکە لە هۆکارەکانی لاوازبوون و لەناوچوونی ڤایرۆسەکە.