گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

37 ڕۆژ ڤايرۆسەكە لە ڕێڕەوى هەناسەداندا دەمێنێتەوە

لێكۆڵينەوەيەكى كتوپڕ هەموو شتێك لەسەر كۆرۆنا دەگۆڕێت

2020.03.14 - 19:39
App store icon Play store icon Play store icon
لێكۆڵينەوەيەكى كتوپڕ هەموو شتێك لەسەر كۆرۆنا دەگۆڕێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- زانايانى چين نمونەى سيستمى هەناسەدانى چەند توشبويەكى ڤايرۆسى كۆرۆنايان لە شارى ووهان وەرگرتووە و ئەوە دەركەوتوە كە ڤايرۆسەكە دەتوانێت تا 37 ڕۆژ لە سيستمى هەناسەدانى توشبوەكەدا بمێنێتەوە و تەنانەت دواى ئەوەى 14 ڕۆژ لە كەرەنتيندا دەبێت و چاكدەبێتەوە دەتوانێت ڤايرۆسەكە بگوازێتەوە بۆ كەسانى تر. . بەپێى لێكۆڵينەوە نوێ، كەسى توشبوو بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تا 37  ڕۆژ لە سەرەتاى توشبونيەوە تواناى هەيە كەسانى دەوروبەرى توشى ڤايرۆسەكە بكات، ئەوەش زۆر لەو ماوەيە زياترە كە بۆ نەخۆش دانراوە تا لە كەرەنتيندا بێت كە ماوەى دوو هەفتەيە. . لێكۆڵینەوەكە كە پێگەى "The Lancet" بڵاويكردوەتەوە تێيدا هاتوە، لێكۆڵينەوەى ورد لەسەر 191 توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا كراوە كە لە نەخۆشخانەكانى ووهان چارەسەريان بۆكراوە، هەروەها پشت بە تۆمارى پزيشكى ئەلكترۆنى نەخۆشەكان و داتاكانى ديمۆگرافيا و تاقيگە بەستراوە. . ڕونيشكراوە، بە تێكڕا دواى 20 ڕۆژ لە توشبونيان تيمەكە RNA ڤايرۆسەكەيان لە توشبووەكاندا دۆزيوەتەوە كە زانيارى بۆماوەييان تێدايە، ئەوانەى نمونەكانيان لێوەرگيراوە كەمترين ماوە كە RNAى ڤايرۆسەكەيان تێدا ماوەتەوە حەوت ڕۆژ بووەو بۆ هەندێكيان 37 ڕۆژ بووە كە درێژترين ماوە بووە. .  تيمە چينيەكە ئەوەشی ڕونكردوەتەوە، ئاشكرابوونى ماوەى درێژ بۆ لەناوبردنى ڤايرۆسەكە دروستكردنى بنچينەيەكى مەنتيقى ستراتيژى بۆ جياكردنەوەى توشبووان بەهێزتر دەكات، هەروەها بۆ ئەوەى لەداهاتووشدا بەڕێگەى نمونەيى تر مامەڵە لەگەڵ ڤايرۆسەكاندا بكرێت. . لەلايەكى ترەوە، لێكۆڵينەوەيەكى ئەمريكى ئەوەى ئاشكراكردوە كە ڤايرۆسى كۆرۆنا توانايەكى باشى هەيە بۆ مانەوە لە هەوادا بۆ ماوەيەك كە لە سێ كاتژمێر كەمتر نييە، هەروەها لەسەر تەنەكان بۆ ماوەى سێ ڕۆژ دەتوانێت بمێنێتەوە.