گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەی دەروازە سنورییەکانی لە ڕێگەی ناس کوردەوە هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکاتەوە

2020.03.14 - 19:11
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەی دەروازە سنورییەکانی لە ڕێگەی ناس کوردەوە هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو ئەو دەروازە سنورییانەی کە لەگەڵ ئێراندان و لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدایە بە تەواوەتی داخراون و دەشڵێت، 15ى ئەم مانگە دوا مۆڵەتە بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە تائێستا لە دەرەوەی وڵاتن بۆئەوەی بگرێنەوە عێراق. . عەلادین قەیسی، وتەبیژەی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا هەموو ئەو دەروازە سنورییانەی کە لەگەڵ ئێران و وڵاتی کوەیتدایە بە تەواوی بەڕووی ئاڵۆگۆری بازرگانی و هاوڵاتیانی بیانی داخراوە." . وتیشی: "ئەو دەروازە سنورییانەی کە لەگەڵ ئێراندایە و لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدایە وەک دەروازەکانی شەلامچە، مونزریە، شیب و چەزابە بە تەواوتی داخراون بە ڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیانی بیانی و ئاڵوگۆری بازرگانی، تەنها ڕێگە دراوە تا 15 ئەم مانگە هاوڵاتیانی عێراقی پێدا گوزربکەن و بگەڕێنەوە عێراق، پاش ئەو وادەیەش دەبێت هاوڵاتیانی عێراق لە ڕێگەی فرۆکەخانەی بەغدا و بەسرەوە بگەڕێنەوە خاکی وڵات". .  وتەبێژەکەی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق، ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا تاکە سنور کە ئاڵۆگۆڕی بازرگانی تێدا دەکرێت دەروازەی سنوری" تڕێبیل"ه  کە دەکەوێتە نێوان عێراق و وڵاتی ئەردەن، ئەو دەروازەیەش لە ژێر چاودێری توندی تەندروستیدایە و بەردەوام پشکنین بۆ شۆڤێری بارهەڵگرەکان دەکرێت. . سەبارەت بە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان وڵاتی ئێران قەیسی وتی: "ئەو دەروازانە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدا نییە و لەلایەن  حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەچن، بۆیە ئەوان زیاتر ئاگاداری ڕێکاڕەکانن، بەڵام دەبێت ئەوانیش پابەندی ڕێکارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بن سەبارەت بە ڕێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا " . . ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا دەستەی دەروازە سنورییەکان لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق تەواوی پێداویستی و کەلوپەلی پزیشکی لە کامێرای تایبەت بە چاودێرکردنی پلەی گەرمی و شوێنی گلدانەوە گومانلێکراو بە ڤایرۆسەکەی ئامادە کردوە.