گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی: دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت

2020.03.14 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی: دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپارێزی لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت. . ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، "ئەو خشتەی موچەیەی ڕاگەیەنرابوو کە لە ڕۆژی یەکشەممە 15ی ئازار دابەش بکرێت، لەو ڕێکەوتەدا ناتوانرێت دابەشبکرێت، دوادەخرێت بۆ ڕۆژانی دواتر، تاکو ئەوکاتەی بەرچاومان ڕوندەبێت لەبەرامبەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا."