کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دوو بڕیارى تایبەت بە رۆژانی پشوو و رۆژانی نەورۆزى دەرکرد. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى لیژنەکە، بڕیارى یەکەم تایبەتە بە قەدەغەکردنی تەواوی گەشت و سەیرانی هاووڵاتیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان. . هەروەها بریارى دووەم تایبەتە بە داخستنی تەواوی (گوندی گەشتیاری و کابینەو کەپرو یاریگا گەشتیارییەکان) لەشوێنە گەشتیارییەکاندا لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی. . لیژنەکە رایگەیاندووە "ئەم بڕیارانە پەیوەستە بە رۆژانی پشوو و رۆژانی نەورۆز، لەژێر رۆشنایی بڕیارو رێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی و شارەوانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تا کاتێکی نادیار".