گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای 45 ساڵ لەدامەزراندنی

بیڵ گیتس ماڵئاوایی یەكجاریی لە مایكرۆسۆفت كرد

2020.03.14 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
بیڵ گیتس ماڵئاوایی یەكجاریی لە مایكرۆسۆفت كرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بیڵ گیتس ملیاردێری ناوداری ئەمریكی و دامەزرێنەری پڕۆگرامی مایكرۆسۆفت بۆ دواجار بەیەكجارەكیی ماڵئاوای لەدەستەی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای مایكرۆسۆف كرد . . دامەزرێنەرەكەی كۆمپانیای مایكرۆسۆف ئەو بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە تا زیاتر بتوانێت لەبواری مرۆییدا چالاكییەكانی چڕ بكاتەوە و خزمەتی زیاتر پێشكەش بكات. . ساڵی 2000  بیڵ گیتس بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە بوو لەو كاتە بەدواوە وردە وردە كارەكانی خۆی لەو كۆمپانیاییە كەم كردەوە و پابەستبوونەكانی سنوردار كرد تا وازهێنانی یەكجارەكی. . ساڵی 1975 بێڵ گیتس بەیاوەری پۆڵ ئالن كۆمپانیای مایكرۆسۆفۆتیان دامەزراند و ئەو كۆمپانیایەش خزمەتگوزارییەكانی لەبواری كۆمپیوتەردا پێشكەش دەكات و زیاتر لە سەد هەزار كارمەندی فرە ڕەگەزی لەجیهاندا هەیە.