گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ..پۆلیسی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: دوكان و بازارەكان دابخەن و بگەرێنەوە ماڵەكانتان

2020.03.14 - 10:00
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ..پۆلیسی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: دوكان و بازارەكان دابخەن و بگەرێنەوە ماڵەكانتان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پۆلیسی سلێمانی لەرێی بڵندگۆوە داوای لە هاوڵاتیان كرد دوكان و بازارەكانیان دابخەن و بگەرێنەوە ناو ماڵەكانیان، دواى ئەوەى بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا چووە بوارى جێبەجێکردنەوە. . پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "سەرجەم هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌  لەشەقام‌ و شوێنە گشتییەكانی‌ شاری‌ سلێمانیدا خرانە حاڵەتی‌ ئامادەباشی‌ زیاترەوە". . داواش لەدانیشتوانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەكات كە پابەندی‌ ڕێنماییەكانی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ بن‌و لەماڵەكانیاندا بمێننەوەو دور بكەونەوە لەدروستكردنی‌ قەرەباڵغی‌. . لەكاتژمێر 12ی‌ شەوى ڕابردووەوە و بۆ ماوەی‌ 48 كاتژمێر هاتوچۆ لەناو شاری‌ سلێمانی‌‌و شاری‌ هەولێر قەدەغەکرا، بەمەبەستى رێگرى لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا. https://www.facebook.com/Sulaymanya.Police/videos/2269230746716894/