گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگەڵ هاوسەرەکەى کەرەنتینە کرابوو

لە واست یەکەم توشبووى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

2020.03.14 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
لە واست یەکەم توشبووى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فەرمانگەى تەندروستى واست، تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى گیانلەدەستدانى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند. . فەرمانگەکە ئەمرۆ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئەو توشبووەى گیانى لەدەستداوە کەسێکى بە ساڵاچووە و خەڵکى ناحیەى شێخ سەعدە، لەگەڵ هاوسەرەکەى کە ئەویش توشبووى کۆرۆنا بووە، ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون دواى ئەوەى لە ئێران گەڕاونەتەوە". . وتیشى "ئەو توشبووە نەخۆشى دڵى هەبووە و تەنگەنەفەسیش بووە، ئەوەش بووەتە هۆى خراپبوونى بارى تەندروستى و گیانى لەدەستداوە". . فەرمانگەى تەندروستى واست باسى لەوەشکردووە، هاوسەرى ئەو کەسەى گیانى لەدەستداوە لەدۆخى کەرەنتینە و لەژێر چاودێریدا هێڵراوەتەوە، کە ئەویش بەهەمان شێوە پێشتر بەدەست نەخۆشى دڵەوە دەیناڵاند. . بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، تا ئێستا ٩٣ حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون کە ٢٤ کەسیان چاکبونەتەوە و نۆ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.