گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی بەڕازیل دۆناڵد ترەمپی توشی کۆرۆنا کردووە یاخود بەپێچەوانەوە؟

2020.03.13 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی بەڕازیل دۆناڵد ترەمپی توشی کۆرۆنا کردووە یاخود بەپێچەوانەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دواجار یەکەم سەرۆکی وڵات توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو کە سەرۆکی وڵاتی بەڕازیلە، ئەوەی لە توشبوونەکەی زیاتر جێی مشتومڕە، ئەوەیە کە پێنج ڕۆژ بەر لە ئێستا چاوی بە دۆناڵد ترەمپ کەتووە. ، بەشێک لە میدیاکانیش دەپرسن، سەرۆکی بەڕازیل ترەمپیشی توشی کۆرۆنا کردووە؟ یاخود بەپێچەوانەیە و سەرۆکەکەی بەڕازیل لە ترەمپەوە توشی ڤایرۆسەکە بووە. ، ئەمڕۆ هەینی 13ی ئاداری 2020، میدیا جیهانییەکان توشبوونی جایر بۆڵسۆنارۆیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بەوەش بۆڵسۆنارۆ بووە یەکەم سەرۆکی وڵات کە تووشی ڤایرۆسەکە ببێت. ، بۆڵسۆنارۆی سەرۆکی بەڕازیل، پێش شەش ڕۆژ لەئێستا و شەممەی ڕابردوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە، ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لە میدیا جیهانییەکاندا لێکەوتووەتەوە. ، بەشێک لە میدیاکان ئاماژە بەوەدەکەن، پێدەچیت لەکاتی کۆبوونەوەکەدا بۆڵسۆنارۆ هەڵگری ڤایرۆسەکە بووبێت و دۆناڵد ترەمپیشی توشی ڤایرۆسەکە کردبێت. ، هاوکات بەشێکی دیکە دەڵێن: "ئەوەش ئەگەرێکە کە دۆناڵد ترەمپ بۆڵسۆنارۆی توشی ڤایرۆسەکە کردبێت، بەڵا تائێستا نیشانەکانی لە خۆیدا دەرنەکەوبێت". ، هەر لەوبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: "من تائێستا تەندروستیم باشە و هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەم تێدا دەرنەکەوتووە".