کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە. ، بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارس-ی ئێرانی، جەنەڕاڵ ناسر شەعبانی، کە پێشتر یەکێک بووە لە فەرماندە سەربازییەکانی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە و بەشداری شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانی کردووە لە هەشتاکانی سەدەى ڕابردوو بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە. ، بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربەڵاو لە ئێران تائێستا پێنج کەس لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران گیانیانلەدەستداوە، 13 کەسایەتی دیکەی پلە باڵای ئەو وڵاتە لە دامودەزگا فەرمییەکان مردوون و 11 کەسی دیکەش گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون. ، بە گوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 75 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنایان تۆمارکردووە و 75 كەسی دیكەش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی ئەو ئێرانییانەی کە بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 429 كەس، ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتوەتە 10 هەزار و 75 كەس.