کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە سنوری قەزای پێنجوێن هاووڵاتییەکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی دەستگیرکرا کە بە قاچاخ هاتبووە هەرێم و پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕەوانەی ئەودیوی سنورییان کردووەتەوە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گه‌رمكی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی پێنجوێن هاوڵاتییه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به‌شێوه‌ی نایاسایی (قاچاخ) هاتبووه سنوری قه‌زای پێنجوێن، ده‌ستگیرکراو ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرایه‌وه". ، ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و تۆمه‌تباره كه به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتبووه هه‌رێمی كوردستان، ناوی (ر، ص، ئـ)و له‌دایكبوی 1968 بوه‌و پاش گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌ودیوی سنور كرایه‌وه. ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەھاوڵاتیان بەگشتی و دانیشتوانی ناوچە سنورییەکان دەکات کە ھەر حاڵەتێکی گوماناویان بەدی کرد بەھێنانە ناوەوەو دەربازکردنی خەڵک بەشێوەی نایاسایی لەو ناوچانەوە بۆ ناو ھەرێمی کوردستان، بەزوترین کات ھێزەکانی پۆلیسی لێ ئاگادار بکەنەوە لەڕێی ھێڵە گەرمەکانی 104 بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و ژمارە 105 بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان.