گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەرکوک؛ بەهۆی ئەوەی منداڵەکانیان لێ سەندوەتەوە ژنێک خۆی سوتاند و گیانیلەدەستدا

2020.03.13 - 19:30
App store icon Play store icon Play store icon
کەرکوک؛ بەهۆی ئەوەی منداڵەکانیان لێ سەندوەتەوە ژنێک خۆی سوتاند و گیانیلەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- بەهۆی ئەوەی لە هاوژینەكەی جیابۆتەوە و ڕێگەیان نەداوە منداڵەكانی لا بمێنێتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ژنێكی تەمەن 20 ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو خۆی سوتاند. ، بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك، ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ژنێكی 20 ساڵ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو خۆی سوتاندوە. ، ئاماژە بەوەشدراوە ڕووداوەکە لە كاتژمێر 3:00یبەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13ی ئادار ڕوویداوە وبنكەی پۆلیسی دۆمیزی لێ ئاگادارکراوەتەوە  کە "حاڵەتێكی خۆ سوتاندن" لە گەڕەكی نەدای سەر بە بنکەی پۆلیسی دۆمیز. ،  ئەوەشخراوەتە ڕوو بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس ژنەكە خۆی سوتاندووە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە 12ی ئادار منداڵەكانیان لێسەندۆتەوە و نەیانهێشتووە لای ئەو بن. ،  بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان پۆلیس هیچ ئاماژەیەکی بە ژمارەی منداڵەكانیی ئەو ژنە نەداوە، هەروەها وردەكاریی ئەوەی بڵاونەکردوەتەوە كێ و چۆن منداڵەكانیان لێسەندۆتەوە، بەڵام ئاماژە بەوە دراوە کە ژنەكە لەوكاتەی خۆی سوتاندووە لەماڵی باوكی بووە و بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەكەی  پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گێانی لە دەستداوە.