گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رنشینانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ ده‌كرێت كه‌ توشبوی كۆرۆنای تیادا بوو

2020.03.13 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رنشینانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ ده‌كرێت كه‌ توشبوی كۆرۆنای تیادا بوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی داواله‌ سه‌رنشینانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ ده‌كات كه‌ توشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تیمه‌ پزیشكییه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن و پشكنین ئه‌نجام بده‌ن. . د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوای ئه‌وه‌ ده‌كات "سەرنشینانی ئەو فرۆکەیەی کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابوە، هاوکاریان بن و پەیوەندی بکەن بە هێڵە گەرمەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی". . له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "ئەو فرۆکەیەی کە تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابوو ژمارەی سەرنشینەکانی ٨٤ سەرنشینی بەرێزن ، فرۆکەکە فرۆکەی کۆمپانیای قەتەرە ئەیرەوەیس بوە لە دەوحەوە بۆ سلێمانیQR 462، کاتی گەشتنیشی : 10:49 خولەکی بەیانی ١٢/٣/٢٠٢٠ گەشتوەتە شاری سلێمانی". . داوا له‌ سه‌رنشینه‌كان ده‌كات پەیوەندییان پێوەبکەن بە هێڵە گەرمەکانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ناو ناونیشانی تەواویان بدەنە تیمە پزیشکیەکانیان، خۆیان سەردانیان دەکەن و سامپڵیان لێ وەردەگرن و رێنمایی تەندروستی پێویستیان پێشکەش دەکەن تا ئەوکاتەی ئەنجامەکانیان رادەگەیەنن. . ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌ "ناو و زانیاری تەواوی سەرنشینان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پارێزراوە". . هاوكات هێڵە گەرمەکانیش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ بریتین له‌ ژماره‌كانی:(07718204444-07718205555)